ئێران هەڕەشەی تۆقێنەر لە عێراق دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری داوه‌ته گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان كه خۆیان له ئیستیفزازكردنی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌دوور بگرن.
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت لەزاری چەند سەرچاوەیەک کە بە متمانەپێکراو ناوی بردوون دەڵێن "ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له سه‌ردانێكی ئه‌م دواییه‌یدا بۆ به‌غدا په‌یامێكی سه‌ركردایه‌تی ئێرانی گه‌یاندووه‌ته گرووپه چه‌كداره‌كانی دڵسۆزی تاران".
رونیانکردووەتەوە "قائانی هۆشداری داوه‌ته سه‌ركرده‌كانی گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان، کە ره‌نگه ئه‌مریكا هاوشێوه‌ی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربه گروپی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن، هێرشیش بكاته‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی عێراق".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كان "قائانی داوای له گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان كردووه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا هیچ چالاكییه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام نه‌ده‌ن"، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه له "گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی زیاتر بۆ كه‌مكردنه‌وه و راگرتنی ده‌ركه‌وتنه چه‌كدارییه‌كان".
هاوکات سه‌رچاوه‌كان له‌زاری سه‌ركرده‌یه‌كی گرووپێكی شیعه‌كانه‌وه رایانگه‌یاندووه "قائانی رێنمایی توندی سه‌ركردایه‌تی ئێرانی گه‌یاندووه و داوایكردووه گرووپه عێراقیه‌كان خۆیان له هه‌موو جۆره ئیستفزازكردنێكی ئه‌مریكیه‌كان یان ئیسرائیلیه‌كان به‌دوور بگرن”، وتوشیه‌تی "پریشكێك ده‌توانێت به‌ره‌یه‌ك له عێراق بكاته‌وه”.
سه‌ركرده‌ی گرووپه شیعه‌كه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه باسی لەوەشکردووە "به‌هۆی ئه‌و فشارانه‌ی كه چه‌ند مانگێكه رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه، سه‌رۆكی گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان هه‌ستیان به ئاسووده‌یی كرد له‌و په‌یامه".
دەشڵێن "به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی تاران، ئه‌مریكییه‌كان درێغی ناكه‌ن له ئه‌نجامدانی هێرش دژی ئامانجه‌كان له ناوخۆی عێراق، ئه‌گه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ پشتیوانیكردن له حوسییه‌كان هێرش و چالاكی ئه‌نجام بده‌ن".
لەلایەکی دیکەوە راپۆرته‌كان باسیان له‌وه كردبوو، قائانی هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی كردووه و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارانی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" و سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان كۆبووه‌ته‌وه.
سه‌ردانه‌كانی قائانی بۆ به‌غدا زۆرجار به نهێنی ئه‌نجام ده‌درێن و دیداره‌كانی زیاتر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری گروپه چه‌كداره دڵسۆزه‌كانی تاران و سه‌ركرده دیاره‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتداری عێراق ده‌بێت.
راپۆرته‌كان راشیانگه‌یاندووه، قائانی پابه‌ندبوونی تارانی به پشتیوانیكردنی هاوپه‌یمانه‌كانی له به‌غدا ئه‌گه‌ر بخرێنه ژێر فشاری لایه‌نی ئه‌مریكییه‌وه دووپاتكردووه‌ته‌وه.
جێی ئاماژەیە، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كانی سه‌ربه ئێران له‌ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تی و به‌له‌به‌رچاوگرتنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا راگرتووه.
|