عێڕاق

عێراق ڕەتیدەکاتەوە هێزێک بۆ چاودێریکردنی پێشهاتەکانی سنوور لەگەڵ سووریا پێکبهێنێت

نها نیوز – هەواڵەکان

حکومەتی عێراق ڕەتیکردووەتەوە، هێزی قەیرانی ئەمنی بۆ چاودێریکردنی پێشهاتەکانی سەر سنوور لەگەڵ سووریا پێکبهێنرێت.

سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، "لە سۆشیال میدیا و ماڵپەڕە هەواڵییەکان هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە بڕیارێکی حکومەتی عێراق بۆ پێکهێنانی هێزی قەیرانی ئەمنی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بۆ چاودێریکردنی پێشهاتەکان و کۆنترۆڵکردنی سنووری عێراق و سووریا، ئەمەش لە چوارچێوەی بەردەوامی هاوکاری نێوان وڵاتانی دراوسێ بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی ستراتیژی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لەکاتێکدا ئێمە ئەم هەواڵە ڕەتدەکەینەوە، بەڵام جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە هەواڵەکان تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرین و دوور بکەونەوە لە دەنگۆ".

سەباح نوعمان، دووپاتی کردەوە "رێنماییەکانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ دەستەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر بە کەناڵە مانگی دەستکردەکان و ئاژانسەکانی هەواڵ کە بە ئەنقەست هەواڵی چەواشەکارانە بانگەشە دەکەن".

2025-03-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.