ئابوری

بانکی ڕەشید قەرز و پێشینە دەداتە هاوڵاتیان

نهانیوز-هەواڵەکان

بە پێی راگەیەنراوێکی بانکی رەشید، ئەو بانکە دەستیان بە پێدانی قەرز و پێشینە کردووە و داواکاریش تەنها بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لە ڕێی ئەپڵیکەیشنی بانکەکەوە دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ڕەشید ڕایگەیاند پێشینەی کەسیی و قەرز دەدەنە ئەو فەرمانبەر و خانەنشین و کارمەندانەی هێزە ئەمنییەکان کە مووچەکانیان لە بانکەکە تەقتین کردووە.

ڕوونیشکردەوە کە داواکردنی قەرز و پێشینەکە تەنها بە شێوەیەی ئەلیکترۆنی و لە ڕێی ئەپڵیکەیشنی بانکەکەوە پێشکەش دەکرێت.

 
2025-03-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.