سەدر هۆشداری دەداتە وڵاتانی عەرەبی لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە
نها نیوز-هەواڵەکان
ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بڵاوکردووەتەوە و هۆشداریی دەدات.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند: "دوژمنی زایۆنی لەژێر بەرگێکی بێشەرمانەی ئەمریکیدا بۆردومانی خەڵکی مەدەنی و منداڵان دەست پێدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆر کەس ڕازی بوون بە بێدەنگ بوون و تەماشاکردنی شەهیدانی غەززە و منداڵ و ژنانی غەززە کە بە مووشەکی تیرۆریزمی زایۆنی و ئەمریکی دەکوژرێن.
دەشڵێت، "ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە فەلەستین بفرۆشرێتەوە، و ڕێگە بە ئیسرائیل دەدات بە ئاسانی فراوان بێت بۆ ناو خاکی ئیسلام و عەرەبییەکان".

|