خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان نیگەرانن لە پرۆژەی روناکی و پابەندی نابن
نهانیوز-هەواڵەکان
خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی نیگەرانن لە پرۆژەی روناکی و ئاماژە بەوەدەکەن کە گرێبەستی تیمی پرۆژەی روناکی تاک لایەنە ئامادە کراوە و ئەوان بەم سیوازە رازی نین و ئامادە نین کار بە مووەلیدفەکان بکەن.
عوسمان محەمەد، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند" ئێمە نیگەرانین لەو گرێبەستەی كە تیمی پرۆژەی ڕوناكی یەك لایەنە ئامادەیی كردوەو داوای لە خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان كردووە كە تا ماوەی شەش مانگ نابێت مۆلیدەكان لاببرێت و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هەر ئەمپڕێك كە پێشتر داویان بە هاووڵاتییان نرخی یەك هەزار دینار قەرەبوو دەدرێت بە خاوەن مۆلیدەكان".
وتیشی" داواكارییەكەی تیمی پرۆژەی ڕوناكی بۆ ئەوەیە، هەر كاتێك كارەبای پرۆژەكە بڕا و كێشەی تەكنیكی هەبوو ئەوا مۆلیدەكان ئیش بكەن و كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن".
ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە بەو گرێبەستە ڕازی نین و داوا دەكەین بۆ هەر ئەمپێڕێك بڕی دوو هەزار دینارمان پێ بدرێت، بەپێچەوانەوە ئامادەنین لەكاتی بچڕانی كارەبادا ئیش بە مۆلیدەكان بكەین.
ئەمە لە کاتێکدایە کە حكومەتی کاربەرێکەری هەرێمی كوردستان، دەیەوێت كارەبای هەرێمی كوردستان بە 24 كاتژمێری بكات و ناوی لێناوە پرۆژەی ڕووناكی، بەڵام زۆری نرخەكەی نیگەرانی هاووڵاتییانی لێكەوتۆتەوەو نرخەكەی هێندە بەرزە هاووڵاتییان پرۆژەكە بەو نرخە ڕەتدەكەنەوە.
|