عێڕاق

ئەمریکا دووبارە هۆشداری دایە سودانی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی عێراق و هەرێم بگەنە ڕێککەوتن بۆیە داواى لە سەرۆک وەزیرانى عێراق کردووە لەگەڵ هەرێم کاربکەن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى هەناردەى نەوتى هەرێم.

مایک واڵتز، راوێژکاری ئاسایشى نیشتیمانى ئەمریکا ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی ئەنجامداوە و داوای لە حکوومەتەکەی کردووە پەلە بکرێت بۆ ڕێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستە نوتییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دانەوەی قەرزی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری وزە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە عێراق بواری زیاتر بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بڕەخسێنێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتى وزەی عێراقدا ئەنجام بدەن.

لە کۆتایدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان کردووەتەوە بۆ بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز کە توانای پشتبەستن بەخۆی هەبێت، هەروەها ئەمریکا پشتگیریکردنی سەربەخۆیی وزەی عێراق و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لە خێراترکردنی گەیشتن بەو ئامانجە.

2025-03-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.