مەزڵوم عەبدی: ئەو هێزانەی کە تورکیا پشتیوانیان دەکات لە سوریا لە پشت کۆمەڵکوژییەکانی عەلەوییەکانەوەن
نهانیوز-هەواڵەکان
لەبارەی شەڕو پێکدادانی هێزەکانی پاشماوەی ئەسەد و هێزەکانی سەر بە شەرع فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرای دەکات داوا لە حکومەتی نوێی سوریا دەکات دەستبەجێ شەڕ بوەستێنێت و دەڵێت"ئەو هێزانەی کە تورکیا پشتیوانیان دەکات لە سوریا لە پشت کۆمەڵکوژییەکانی عەلەوییەکانەوەن ".
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) سەبارەت بە شەڕ و پێکدانانەکانی سوریا و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی، لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: ئەو هێزانەی کە تورکیا پشتیوانیان دەکات لە سوریا لە پشت کۆمەڵکوژییەکانی عەلەوییەکانەوەن لە پارێزگا تەرتوس و لازقییە.
عەبدی داوای لە ئەحمەد شەرعیش دەکات دەستبەجێ کوشتنی خەڵکی مەدەنی بوەستێنێت و لێپرسینەوە لەو کەسانەش بکرێت کە لە پشت ئەو تاوانانەوەن.
هەڵگیرساندی شەڕی چەند رۆژی رابردوو لە نێوان چەند هێزێکی پاشماوەی ئەسەددا کە (غیاز زەلـلە) سەرکردایەتیان دەکات و چەند ناوچەیەکی عەلەوییەکان کەوتە دەستیان تا ئێستا لەگەڵ سوپای سەر بە ئەحمەد شەرع بەردەوامە و بە گوێرەی ئامارەکانی رەانگەی سوری زیانە گیانییەکان و قوربانیاییەکان سات بە سات ژمارەیان زیاتر دەبێت و زۆرتریشیان عەلەوی و خەڵکی مەدەنین.
هەر ئەمڕۆ ئەمڕۆ رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، لە پێنجشەممەی رابردوەوە ئاماری سەرەتایی كوژراوانی ئاڵۆزی و شەڕی ناوچە كەناراوییەكانی سوریا گەیشتۆتە یەك هەزارو 18 كەس كە زیاتر لە 745 كەسیان هاوڵاتی مەدەنی بون و نە دەستیان لە شەڕەکاندا هەبوە و نە پەیوەندییان بە ڕژێمی پێشوەوە هەبوە.
.
|