جیهان

فێڵەکەی ئەمریکا لەبەرامبەر ئێران ئاشکرابوو و دوو وڵاتیش دەهێنرێتە یاریەکەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەموو شتێک لەسەر بانگەشەکانی ترەمپ لەبارەی دانوستان لەگەڵ وڵاتەکەی دەخاتە روو و بە "فێڵ" ناوی  دەبات، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەمە بۆ داماڵینی چەکی تارانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی "فارس" بڵاویکردەوە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران  رایگەیاندووە "کردەوەکانی ترەمپ لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە روونی ئاماژە بەوەدەكات، بانگەشەکانی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ تاران، تەنیا فێڵێکە بۆ داماڵینی چەک".

ناوبراو وتوشیەتی "وڵاتەکەی چاوەڕوانی هیچ پەیامێکی ئەمریکا ناکات".

هەر بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فارس، قالیباف ئاماژەی بەوەكردووە، هەر دانوستانێک لەژێر هەڕەشەدا یان هەوڵدان بۆ هەر سازشێكی نوێ، نابێتە هۆی هەڵگرتنی سزاکان و هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە تاران مکوڕە لەسەر ئەوەی دەتوانێت واشنتۆن ناچار بکات  و سزاکانی لەسەر هەڵبگرێت لەڕێی دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا ماونەتەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ فەرەنسا، بەریتانیا.
2025-03-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.