دەوڵەت باخچەلی داوا لە پەکەکە دەکات بە زووترین کات چەک دابنێت
سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی، دەوڵەت باخچەلی، داوا دەکات "پەکەکەو دەستوپێوەندەکانی بە زوترین کات خۆیان لەچەک دابماڵن و چەکەکانیان ڕادەستی تورکیا بکەن".
دەوڵەت باخچەلی،سەرۆکی گشتیی مەهەپە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند "پێویستە پەکەکە و دەستو پێوەندەکانی بە دەم بانگەوازەکەی ئیمرالییەوە بچن و بە بێ مەرج خۆیان لەچەک دابماڵن".
لەپەیامەکەدا وتوشیەتی"سەردەمی ڕوبەڕوبونەوەی چەکداری کۆتایی هاتوە، ئامانجی تورکیاش ئەوەیە کە مێژوو و جوگرافیایەکی بێ تیرۆر و بەئاشتیانە بنووسێتەوە". دەشڵێت "ئەم هەنگاوە بە دڵسۆزی و یەکڕیزی ڕاستەقینە پێشینەی٤١ ساڵەی تیرۆر لە تورکیا پاکدەکاتەوە".
باخچەلی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: "ئەو بانگەوازەی لە ٢٧ی شوباتدا لە ئیمرالیەوە کرا، بە روونی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە هەموو درێژکراوە و گرووپەکانی دیکەی لەخۆدەگرێت.
سەرۆکی مەهەپە ڕوونیشی دەکاتەوە "ئەو بانگەشانەی کە دەڵێن یەپەگە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەی هاوشێوەی ئەو لە دەرەوەی ئەو بانگەوازەن و ئەو دەنگە جیاوازانەی کە بەپێی پلانێک ئەم بۆچوونە بێ بنەمایە بڵاودەکەنەوە، بە تەواوی لەگەڵ سرووشتی سەرکردایەتی دامەزرێنەر و رێکخراوەکەدا ناگونجێت. ئەو کەسەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی دروستکردووە، داوای هەڵوەشاندنەوەی کردووە".
|