ڕووسیا سەبارەت بە سووریا داوای دانوستانی بەپەلە دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی داوا لە حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن دەکات بۆ دانوستان.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاشکرایکردووە، مۆسکۆ لەگەڵ حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی شەرعی لە سوریا کاردەکات بۆ ئەوەی هانیان بدات دانوستان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران، تورکیا و ڕوسیا ڕێککەوتن لەسەر ئاسانکاری بۆ وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان، لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن سەبارەت بە دانوستان هەنگاو دەنێین.
لاڤرۆڤ، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە"نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا بەڵێنیدا وڵاتە کاریگەرەکان بەشدار بکات لە پێناو ڕاگرتنی شەڕی نێوان سوپای سووریا و ئۆپۆزسیۆن".
|