جیهان

ئەسەد تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەسەڵات لەدەست دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان 

ئەمڕۆ بەرپرسێکی ئەمریکی پشتڕاستی کردووەتەوە بەوەی ڕەنگە ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا دەسەڵات لەدەست بدات.

کەناڵی سی ئێن ئێن، لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاندووە، پنتاگۆن پلانی بۆ گۆڕینی دۆخی هێزەکانی لە سووریا دانەناوە، جەختیشی لەوە کردووەتەوە ئەمریکا چاوەڕێی ئەوە دەکات بزانێت چی ڕوودەدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕەنگە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو ئەسەد، دەسەڵات لەدەست بدات.
جگە لەوەش، سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە ڕایگەیاندووە، تا ئێستا ڕوون نییە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا بەرەو کوێ هەڵدێت ئەگەر ڕژێمەکەی بکەوێت، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پێشڕەوی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان بەرەو دیمەشق.

جێگای سەرنجە کە سووریا لە 27ـی تشرینی دووەمی ڕابردووەوە، ڕووبەڕووی شەری نێوان لایەنە چەکدارەکان و هێزەکانی ڕژێمی سوریا بووە، لەو ماوەیەدا گروپەکان توانیان کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر چەند شارێکدا درێژ بکەنەوە، دیارترینیان حەلەب بوو

2024-12-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.