ڕێوشوێنی ئەمنی توند لە دەوروبەری دیمەشق کراوە
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری ناوخۆی سووریا بوونی گەمارۆیەکی ئەمنی لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت ڕاگەیاندووە.
محەممەد خالید رەحموون، وەزیری ناوخۆی سووریا لە میانی پشکنینی یەکەکانی پۆلیس لە دیمەشق وتی، "گەمارۆیەکی ئەمنی زۆر بەهێز لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت هەیە".
تیشکی خستە سەر ئەوەی کە، "لە ناو جەرگەی دیمەشقی پایتەخت گەمارۆیەکی ئەمنی زۆر بەهێز هەیە و کەس ناتوانێت بیشکێنێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، گوێ بە دەنگۆکان مەدەن، هەموو دامودەزگاکان کارەکانیان بەباشی ئەنجامدەدەن.
ناوبراو داواش دەکات هاوڵاتییانى سوریا بڕوایان بە هێزەکانى سوپا هەبێت و بە "هەواڵى ناڕاست چەواشە نەبن".
جێگای سەرنجە سوریا لە 27ـی تشرینی دووەمی ڕابردووەوە شاهیدی شەڕەکانی نێوان لایەنە چەکدارەکان و هێزەکانی ڕژێمی سووریا بووەتەوە، کە لەو ماوەیەدا کوتلەکان توانیان کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر چەند شارێکدا درێژ بکەنەوە، دیارترینیان حەلەب بوو.
|