ترەمپ لەسەر ڕووداوەکانی سوریا: شەڕی ئێمە نییە، بۆیە وازی لێ بێنە
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە ململانێی سووریاوە هەبێت، دەشڵێت، "شەڕەکە شەڕی ئێمە نییە، بۆیە وەک خۆی وازی لێبهێنن و دەستوەردان مەکەن".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، نابێت ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە ململانێی نێو خۆی سووریاوە هەبێت، چونکە سووریا لە دۆخێکی ئاژاوەیدایە و دۆستیشی نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شەڕەکە شەڕی ئەوان نییە، بۆیە وەک خۆی وازی لێ بێنن و دەستوەردان مەکەن، لە هەمان کاتدا جەختی لەوەشکردەوە، ڕووسیا ناتوانێت پێشڕەوییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا بوەستێنێت، بەهۆی سەرقاڵبوونی لە ئۆکرانیا.
|