جیهان

روسیا پشت لە بەشار ئەسەد دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ، دۆخی سوریا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت و، بەهۆیەوە روسیا پشت لە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، سەرۆك کۆمار دەکات.

ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرایکردووە "روسیا نیگەرانە لە کشانەوەی سوپای سوریا لەچەند پارێزگایەک و چۆڵکردنی پێگەکانی بۆ بەرەی تەحریری شام، بۆیە بە دیمەشقی راگەیاندووە، ناتوانێت پشتگیریی بکات".

لای خۆشیەوە کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، لەسەر دۆخی سوریا لە زاری سەرچاوەیەك لە کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا ئاماژەی بەوەداوە، روسیا بە سوریای وتووە "ناتوانێت پشتگیریی بکات، چونکە لەئێستادا بۆ روسیا کاری لە پێشینەتر هەیە".

لەلایەکی دیکەشەوە هەندێك لە میدیاکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا بەرەو ئێران وڵاتەکەی جێهێشتووە، بەڵام هێشتا بە فەرمی ئەوە یەکلانەکراوەتەوە.
 
2024-12-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.