ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا لەبارەی مووچە گەیشتە لوتکە
نها نیوز - هەواڵەکان
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی عەرەبی لەندەنی ئاشکرایکردووە، بەهۆی ناکۆکییە دارییەکان بەغدا و هەولێر پەیوەندیەکانیان بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت و هەنگاوەکان بەپێچەوانەی گرتنەبەری ڕیگای چارەسەر دەڕوات.
ڕۆژنامەی عەرەبی لەندەنی لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و نەگەیشتنە ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر، و مانەوەی ناکۆکییەکان، وایکردووە فشار دروست بێبێت لەسەر کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان، چونکە مووچەخۆران ڕووبەڕووی دۆخێکی قورسی کۆمەڵایەتی بونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا دۆخێکی سیاسی هەستیار لە هەرێم هەیە لە ئەنجامی سەختی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی کوردستان، هەروەها ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکەی گرتووەتەوە بەهۆی ڕووداوەکانی سووریاوە.
ئەوەش لە کاتێک دایە کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی بە بەرپرسیار زانیوە لەو ناکۆکییە داراییانەی دروستبووە.
|