جیهان

جەنگی جیهانی سێیەم لەسەر تەقانی یەک ئەتۆمی روسیا وەستاوە

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا کۆمەڵێک زانیاری گرنگ و پڕ مەترسی ئاشکرادەکات کە جیهان بەرەو هەڵگریسانی جەنگی جیهانی سێیەم دەبەن.

تۆنی ڕاداکین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، گەورەترین کێشەی ڕۆژئاوا بریتیە لە هاوکاری نەکردنی ئێران، لەگەڵ هەوڵە نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی کۆماری ئیسلامی، و هەڕەشەکانی ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە شەڕی بەرامبەر ئۆکرانیا، بەوتەی ناوبراو رووسیا ئەوە زیاتر وەک تاکتیکی شەر باسی دەکات، هەروەها هەوڵدانی چین بۆ هەبوونی کۆگای ئەتۆمی، و لەگەڵ ڕەفتارە ناسەقامگیریەکانی کۆریای باکوور.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەموو ئەو هەڕەشەو دەنگۆیانە لەگەڵ زیادبوونی هێرشە ئەلیکترۆنیەکان و هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست، ئەوە ئامانج لێی تێکدانی سەقامگیری وڵاتانی ڕۆژئاوایە.

تۆنی ڕاداکین، داوادەکات کە وڵاتەکەی پێویستە بەپەلە جددیەتی هەڕەشەکان لەنێویاندا ئەگەری هێرشی ئەتۆمی ڕاستەوخۆی ڕووسیا بۆ سەر بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ بەهەند وەربگرێت.

ناوبراو نمونەی جەنگی سارد دەهێنێتەوە بەوەی کە هەردوو زلهێزەکەی جیهان توانیبویان ڕێگری بکەن لەشەڕی ئەتۆمی، لەکاتێکدا لە سێ دەیەی ڕابردوودا بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان توانرا بە سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، بەڵام دەڵێت: "سەردەمی ئێستا زۆر ئاڵۆزە".

جەختی لەوە کردووەتەوە کە جیهان لەسەروبەندی سەردەمی سێیەمی ئەتۆمیدایە، لەگەڵ پەرەسەندنی تەکنەلۆجیا و نەبوونی میکانیزمی ئەمنی ڕابردوو.

گەورەترین مەترسی کە ئاشکرایکردووە ئەوەیە، کۆریای باکوور هێزەکانی جێگیرکردووە لەسەر سنووری ئۆکرانیا بە "نائاساییترین پێشهات"ی ئەمساڵ ناوی بردووە و هۆشداریداوە لە جێگیرکردنی هێزی زیاتر.

ڕاداکین، پێی وایە بەسود بینین لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لەلایەن ڕووسیا و پڕچەککردنی حوسییەکان لەلایەن مۆسکۆوە وەک تۆڵەی ڕاستەوخۆ لە پاڵپشتی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا، ئەوا جیهانی دابەش کردووە بەسەر سێ گروپدا و گروپەکانیش بەمشێوەیەن، گروپی حکومەتە دەسەڵاتخوازەکان وەک، کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕووسیا، چین و کۆریای باکوورە کە ئامانجیان تێکدانی نەزمی جیهانە.

گرووپی، ئەو وڵاتانەی کە بەرپرسیارن لە جیهان، و گروپی ئەو وڵاتانەن کە لەو نێوەدا هەوڵدەدەن زۆرترین بەرژەوەندی بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن. 

حکومەتی بەریتانیا ماوەیەکە سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بە ستراتیژی سیاسی خۆی بۆ ئەوەی دیاری بکات، لە حاڵەتی لەناکاودا دەبێت  هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە چۆن ڕووبەڕووی ئاستەنگی نوێ ببنەوە. 

بەریتانیا هەمیشە یەک ژێردەریایی چەکی ئەتۆمی لە دەریادا هەیە ئەویش بۆ وەڵامدانەوەی ئەگەری هێرشی ئەتۆمی لە ناکاوە.

 
2024-12-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.