تورکیا ئاژاوەی حەلەب بۆ داگیرکردنی زیاتری کوردستانی سوریا دەقۆزێتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
چەند چاودێریێکی سیاسی تورکی پێیانوایە تورکیا هێرشە چەکدارییەکانیان بۆ سەر حەلەب، بۆ داگیرکردنی بەشێکی تر لە کوردستانی سووریا دەقۆزێتەوە.
شەپۆلی هێرشی تەحریری شام وردە وردە خەریکە بەرەو ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان پەلکێش دەکرێت. بەگوێرەی راپۆرتەکان "گتا" ئێستا شارگەلێک وەکو تەل رەفعەت و شەهبا لە کۆنترۆڵی کوردەکان دەرچووە و هەندێک گەڕەکی کوردنشینی حەلەبیش خەریکە چۆڵ دەکرێت.
بوراک یلدرم، شارەزای پرسەکانی تورکیا بە دویچە وێڵی وتووە "ئەو هێرشانە رێک بە فەرمانی تورکیا لە سوریا دەچێتە پێشەوە و تەنانەت گرووپە بەڕواڵەت دژبەرەکانیش وەکو تەحریری شام و سوپای ئازاد، دژایەتییەکانی خۆیانیان بەشێوەی کاتی وەلا ناوە و لە درێژەی ئامانجەکانی تورکیا حەلەبیان داگیرکردووە".
بوراک پێشیوایە، هێرشەکانی ئەم دواییەی گرووپە چەکدارەکان لە درێژەی پێکهێنانی ناوچەی سنوری بەرچاوی تورکیا لەناو سنورەکانی سوریا بە قووڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەترە.
|