جیهان

تائێستا زیاتر لە 115 هەزار کەس لە سووریا ئاوارە بوون

نها نیوز - هەواڵەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشەکانی ئەم دوایەیی گرووپە چەکدارەکانی دەستەی تەحریری شام و لایەنگرانی بۆ سەر سوریا زیاتر لە 115 هەزار کەس ئاوارە بوون.

دەیڤد کاردن، جێگری هاوئاهەنگیکاری مرۆیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا ڕایگەیاند، لەئەنجامی شەڕ و پەلامار و کوشتارەکانی هەفتەی ڕابردووی سەر باکور و ڕۆژئاوای سوریا، 115 هەراز کەس ئاوارە بوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، زۆربەی هەرەزۆری ئەو ئاوارانە لە باکووری شاری حەلەبەوە بەرەو ناوچەکانی دیکە هەڵتوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی دووشەممە، 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی سووریا رایانگەیاند، لە ناوچەکانی باکووری حەلەب مەترسی کۆمەڵکوژی لەسەر 200 هەزار کورد هەیە، هەر لەدوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی باکووری حەلەب لەلایەن سوپای نیشتمانیی سووریا نزیکەی 100 کورد لەو ناوچانە ئاوارەی پارێزگەی رەققە و شاری تەبقە بوون.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا، جگە لە ئاوارەبوونی هەزاران کەس، بەهۆی شەڕوپێکدادانەکانی ئەم هەفتەیەی باکوور و رۆژئاوای سووریا، 704 کەس کوژراون.

 
2024-12-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.