سودانی لەسەر خەرجکردنی مووچە بەپەلە وەڵامی فراکسیۆنی یەکێتی دایەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
دوای ئەوەی فراکسیۆنی یەکێتی لەدوای دانێشتنی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سودانی کوبونەوە و داوایان لێکرد کێشەی خەرجی مووچە چارەسەر بکرێت، لەوەڵامدا سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ وەڵامی داواکەی ئەو حزبەی دایەوە.
د. بڕیار ره‌شید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نها نیوز وەڵامی محەمەد شیاع سودانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت "جێبەجێنەکردنی ماددەکانی ناو موازەنە و کێشەی رادەست نەکردنی داهاتی نانەوتی و گومرگی و خاڵە سنورەکان کێشەی دروست کردووە بۆ مووچە".
سودانی بە فراکسیۆنی یەکێتیشی وتووە "ئەوەی کە لەبەردەستە 700 ملیارە، بەڵام پێوستی بۆ هەرێم زیاتر لە 950 ملیارە".
سەرۆک وەزیرانی عێڕاق ئاماژەی بەوەشداوە "بەو هیوایەی بە تعدیلی یاسای موازەنە و دەستپێکردنەوەی هەنارەدەی نەوت ئەم گرفتە بگاتە چارەسەر".
جێی ئاماژەیە، یاسای موازەنە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و بڕیار لە نزیکترین کات خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت و بخرێتە دەنگدانەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌رله‌مان میوانداری كرا، فراكسیۆنی یەکێتیش له‌رێگه‌ی هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆن، ئەم هەلەیان قۆزتەوە و داوای روونكردنه‌وەیان کردووە لە سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رباره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سەرباری بوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی به ناردنی پشکی هه‌رێم بۆ مووچە.
|