هەفتەی داهاتوو پێشمەرگە مووچەی مانگی 11 وەردەگرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 8ـی کانوونی یەکەم هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 11 دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بودجە و بەرنامەکان، ژمێریاریی سەربازی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە، "بۆیە لە رۆژی یەکشەممە 8ـی کانوونی یەکەم هاوکاریی مانگی 11ـی 2024 دابەش دەکرێت".
|