ئابوری

بەغدا کورتهێنانەکانی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی یەکلاکردەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 400 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی سێ مانگەکەی دیکە وەکو تەواوکاری بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە میدیا کوردییەکانی راگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکردووە بە گواستنەوە لە پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە و گەر بگەنە ئەنجام بڕی 400 ملیار دیناری دیکە بەم زووانە دابین دەکرێت  و خەرج دەکرێت بۆ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، چەند رۆژێکە لە وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوەی جدی و چر بەرێوەدەچێت تاوەکو لەبارەی گواستنەوەکە بە زووی بگەنە ئەنجامێک.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، ئەو 400 ملیار دینارە بۆ یەک مانگ نییە و دابەشدەکرێتەسەر ئەو سێ مانگەی ماوە.

لەبارەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 11، سەرچاوەکەی نێو حکومەتی عێراق وتیشی "وردبینی دەستیپێکردووە، بەڵام هێشتا تەواو نەبووە".
2024-12-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.