بانکی رەشید لقی خۆی لە سلێمانی دەکاتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، دوای ئەوەی نوسراوێکی بۆ هەریەکە لەبانکی رەشید و رافتدەین ناردووە، بانکی رەشید خۆشحاڵە بەکردنەوەی لقێک لە سلێمانی.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا وتی "دوا بەدوای نوسراومان بۆ کردنەوەی لقی بانکی رەشید و رافیدەین. بانکی رەشید خۆشحاڵانە لە بەرواری 2024/10/31 وەڵامی نوسراوەکەی داومەتەوە و رەزامەندییان دەربڕیوە بە کردنەوەی لقی بانکی لە شاری سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە پاش ئەو بڕیارە ئیتر پرسی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هیچ بەربەستێکی نامێنێت و بانکەکە سەرجەم رێکارە پێویستەکانی جێگیربونیان لە سلێمانی دەگرنەبەر و هاوڵاتییان دەتوانن لێی سودمەند بن.
|