ئابوری

داوایی بەپەلە لە وەزارەتەکان دەکرێت لیستی مووچەی مانگی 12 بنێرن

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر دوينێ داوایی بەپەلەی لە وەزارەتەکان کردووە لیستی مووچەی مانگی 12 بنێردرێت بۆ وەزارەتەکە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوێنێ هەموو وەزارەتەکان ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 12 بگەیەننە وەزارەتی دارایی".

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد "کۆتا وادە 5ی 12یە و پیش 13ی مانگ لیستەکە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین".

پێشتر وەزارەتی دارایی  بڕیاریدابوو دەبێت تاوەکو 10ی هەرمانگێک لیستی مووچە رەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 26ی تشرینی دووەمی 2024 حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرد.
2024-11-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.