پەرلەمانتارێک: حکومەتى هەرێم دەیەوێت پارەى مووچە خۆی وەریبگرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم دەیەوێت پارەى مووچە خۆی وەریبگرێت و تەمویلى بانکە ئەهلییەکان بکات.
سۆران عومەر راشیگەیاند "لە بەغداوە هەموو کارئاسانییەک کراوە بۆ چارەسەرى مووچە، داواکارى بەغدا تەنیا ئەوەیە کە مووچە تەوتین بکرێت، بەڵام حکومەتى هەرێم تەوتینى کردووە بە کێشە و دەیەوێت لە بانکى ئەهاى مووچە بە بانکى بکات".
لەبارەى پرۆژەى هەژمارى منەوە، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، پرۆژەیەکى بازرگانییە و لەهیچ وڵاتێک بەبانکیکردنى مووچە لە بانکى ئەهلى نییە بەڵکو لە حکومییە.
|