ئەمڕۆ پرسە چارەنوسسازەکە یەکلایی دەکرێتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و پرسی هەمواری یەکەمی یاسایی بودجە تاوتوێ دەکرێت.
دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران پێنج بڕگە لە خۆدەگرێت کە گرنگترینیان هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024، 2025-ە، کە هەمواری بڕگەی خەرجی، داهات و بڕی تێچووی بەرمیلێك نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێمی كوردستان لەخۆدەگرێت.
یاسا مشتومڕاوییەکانی وەک یاسای باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا نین.
دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتیی مەحمود مەشهەدانیی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنەکە دەبێت.
|