کوردستان

سەردانی شاندەکەی پارتی بۆ سلێمانی دوادەکەوێت

نها نیوز - هەواڵەکان 

وا بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندێکی پارتی سەردانی سلێمانی بکەن و لەگەڵ لایەنەکان باس لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بکەن، بەگوێرەی زانیارییەکان سەرچاوەیەکی نێو شاندەکە ئەگەری دواکەوتنی سەردانەکە هەیە.

سەرچاوەیەک لە شاندەکەی پارتیی دیموکراتیی کوردستان بەمیدیاکانی وت "بڕیارە ئەمڕۆ شاندەکە سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ لایەنەکان کۆببێتەوە، بەڵام هێشتا بە دیاریکراوی کاتی سەردانەکە دیارینەکراوە و ئەگەری دواخستنیشی هەیە".

بەوتەی سەرچاوەکەی پارتی "شاندەکە پێکدێن لە هۆشیار زێبارى ئەندامى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسی، پشتیوان سادق، ئەندامى مەکتەبی سیاسی، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى".

هاوکات عەلی حسێن، بەرپرسی ئەنجومەنى سەرکردایەتیى پارتى لە سلێمانى و هەڵەبجە یاوەرى شاندەکە دەکات.
 
2024-11-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.