ئابوری

بەغدا داوای لیستی مووچەی دوو مانگ دەكات

نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کردووە، یەكەی ژمێریاریی سەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەت، ئاگادار كراونەتەوە پەلە بكەن لە ئامادەكردنی لیستی مووچە.

سەرچاوەکە بە میدیا عێراقییەکانی وتوە، داوا كراوە لیستی مووچەی مانگی 11 و 12 بەخێرایی ئامادە بكەن و بینێرن بۆ گەنجینە و سەرجەم رێكارەكان زۆر بەخێرایی تەواو بكەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، فەرمان بە یەكەی ژمێریاریی سەرجەم فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان كراوە، دەبێت خێرا بكەن لە ئامادەكردنی لیستی مووچەی ئەو دوو مانگە و بە چەند رۆژێك دەبێت بگاتە شوێنی خۆی.

ئەوە لە كاتێكدایە، تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی دابەش نەکردووە و ئەمەش نیگەرانی لای مووچەخۆران دروست کردووە.
2024-11-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.