گروپێكى مهترسیدار ههڵوێشێندرایهوه
نها نیوز - هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، گروپێكی مەترسیداری چەكداری داعش (ویلایەتی كوردستان) هەڵوەشاندەوەو تۆڵەی شەهیدانی (قەرەداغ و ناوشوان) دەكاتەوە.
دهقى راگهیهندراوهكه:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لەڕۆژی ٢٠٢٤/٨/٩ تا ٢٠٢٤/١١/٢٢ بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش توانیان، چەندین ئۆپراسیۆنی كێوماڵكردن بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر و هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق و فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق ئەنجام بدەن".
لەدرێژەی چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، بەشێوەی بەردەوام لەپێناو دەستگیركردنی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش و هەڵوەشاندنەوەی (ویلایەتی كوردستان)چەندین ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە لەسنووری (سلێمانی، كەركوك، هەڵەبجە، رانیە، تەكیەی جەباری، تەكیەی كاكەمەند، ناوچەی شارەزوور، ناڵپارێز، دەربەندیخان، پیرەمەگرون، قۆپییەكانی قەرەداغ، ناوچەی سەنگاو، جەبەل بۆر، چیای زەمبوور، ناوچەی ناوشوان، گوندی ژاژ -لە نزیك قەزای چەمچەماڵ، تەقتەق و شاخی قەرەسرد).
پیلانی چەكدارانی داعش لە ویلایەتی كوردستان
-بەستنەوەی پەیوەندی شانە نووستووەكانی داعش لە كوردستان و عیراق لەگەڵ تیرۆریستان لە ووڵاتانی توركیا و ئێران.
-جموجۆڵی بەردەوامیان لە ناوچەكە هەبێت .
-دانانی بازگەی كاتی بە جلوبەرگی سەربازی.
-رفاندنی بازرگانان بۆ كۆكردنەوەی پارە و ناردنی بۆ رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
-كردنە ئامانجی دەزگا ئەمنییەكان و بەرپرسی حكومی و حزبی و هاوڵاتیان و بازگە و سەربازگەكان.
لەكۆی ئەم پڕۆسەیەدا دەزگای ئاسایشی هەرێم (٣)شەهیدی بەئارامی و ئاسایشی كوردستان بەخشیوە، دوو شەهیدی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەناوەكانی (هونەر تالب و شەماڵ مەحمود) و شەهیدێك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەناوی (محەمەد رەشید قادر) لەگەڵ سێ بریندار، هەروەها (٣)كارمەندی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق برینداربوون، لەكۆی ئەم پڕۆسەیەدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ویلایەتی كوردستان (٥)تیرۆریستی داعش كوژران و (١٤)تیرۆریست دەستگیركران و دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی و پشتێنی خۆكوژی و دوربینی سەربازی(حەراری), سەرجەم مۆڵگەكانیان خاپوركران.
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە ئاسایش، لەماوەی ڕابردوودا بۆ ڕێگریكردن و پارێزگاری لەهاوڵاتیان لە بیری توندڕەوی و تیرۆر، لەچوارچێوەی (وڵات پارێزی و خەڵك پارێزی)، هەڵمەتێكیان لەناوچەی شارەزوور بۆ دەستگیركردنی ژمارەیەك گومانلێكراو ئەنجامدا و لەدوای دەستگیركردنیان و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەكان پلانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش سەركەوتوو بوو, توانرا دەستگیركراوەكان (ئیسلاح) بكرێن و بگەڕێنەوە ناو خێزانەكانیان.
|