ئابوری

جووڵەی سیاسی كورد لە بەغدا بۆ مووچە دەستیپێكرد

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیاریان داوە جێگری سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان بۆ پرسی مووچە سەردانی دادگای فیدڕاڵی و وەزیری دارایی بكەن.

كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق وتی "ئەمڕۆ لەگەڵ هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و سۆزان مەنسور، پەرلەمانتاری عێراق و د.جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەگەڵ د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووینەوە".

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە یاروەیش ئاشکرایکرد "كۆبونەوەكە دەربارەی کێشەی دواکەوتنی مووچە و کێشەی کارگەکانی هەرێمی کوردستان و کێشەی مانەفێستی گومرگی هەرێم بووە".

ئەندام پەرلەمانەکەی عێراق ئاماژەی بە هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەدات کە بڕیاردراوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکان سەردانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و وەزیری دارایی فیدڕاڵی بکرێ و بۆ کێشەی مانەفێستی گومرگ و کارگەکانی هەرێمیش لەگەڵ نوسینگەی سەرۆک وەزیران قسە بکرێت.
 
2024-11-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.