وەزارەتی دارایی مەرجەکانی بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی ئاشکراکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
لە گشتاندنێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر 14 مەرجی تایبەت بە هەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا کە واژۆی ئاوات شێخ جەنابی وەزیری لەسەرە تیایدا هاتووە "فەرمانبەری گرێبەست پێویستە سێ ساڵ خزمەتی گرێبەستی هەبێت و بەردەوام بێت لەکار، لە تەمەنی 18 ساڵیشدا خزمەتی گرێبەست هەژمار دەکرێت بەمەبەستی دامەزراندن بەشێوەی هەمیشەیی".
ئەوەش هاتووە "لەکاتی بوون بە هەمیشەیی فەرمانبەرانی گرێبەست، دەبێت فەرمانگەکەی پێویستی بە راژەی فەرمانبەرەکەی هەبێت".
لە گشتاندنەکە یەکێکی دیکە لە مەرجەکانی خستووەتە روو کە ئەویش ئەوەیە، فەرمانبەری گرێبەست دەبێت لە پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری خۆی تۆمار کردبێت و خاوەنی ژمارەی بێ هاوتا بێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 25ی ئەیلولی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی پەسندکرد، پاشان بەرواری 19ی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵ سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر بڕیاریدا، سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێم بکرێن بە هەمیشەیی.
|