ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەندکرا
نها نیوز – هەواڵەکان
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی کۆمسیاراندا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەندکران.
بڕیارە بەم نزیکانە، ئەنجامی هەڵبژاردن رادەستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بكرێت، دواتر سەرۆکایەتی هەرێم، وادەی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات.
دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لەماوەی سێ رۆژدا 41 تانە لەسەر ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەکە تۆماركران، رۆژی 18/11/2024، سەرجەمیان لەلایەن دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادەوری عێراقەوە رەتکرانەوە.
|