یه‌كێك له بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ی بنکەی پۆلیسی کوردسات گیانیله‌ده‌ستدا
نها نیوز – هەواڵەکان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یه‌كێك له بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ی بنکەی پۆلیسی کوردسات لە سلێمانی گیانیله‌ده‌ستدا. قوربانییەکە ناوی داستان مەحموده و سێ گوللەی بەرکەوتووە.
رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی رابردوو، کە بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، له‌به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات شه‌ڕ و ئاڵۆزیی له نێوان دوو لایه‌ندا دروستبوو و لایه‌نێك هه‌ستا به ته‌قه‌كردن له‌به‌رده‌م بنكەکە، كه بووه‌هۆی برینداربوونی ئه‌فسه‌رێك و دوو كارمه‌ندی پۆلیس، له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌ك.
ئەمڕۆ و پاش گیانلەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە، كه‌سوكارەکەی له‌به‌رده‌م په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند، كوڕه‌كه‌یان لە پاش رووداوەکەوە له نه‌خۆشخانه بووه و بێهۆش بووه، ئه‌مڕۆش گیانیله‌ده‌ستداوه.
|