کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان
بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە، ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق کۆببێتەوە بۆ پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دوای پەسەندکردنیشی، رادەستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت، دواتر وادەی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە وێبسایتی فەرمی یەكێتیی راگەیاند "لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەدا، ئەنجومەنی کۆمسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات".

دەشڵێت "پێدەچێت ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەیدا، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەندبکات".

دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لەماوەی سێ رۆژدا 41 تانە لەسەر ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەکە تۆماركران، رۆژی 18/11/2024، سەرجەمیان لەلایەن دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادەوری عێراقەوە رەتکرانەوە.
 
2024-11-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.