پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەوە بڕیار دەدات
نها نیوز – هەواڵەکان
رۆژی سێشەممە، پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی ئەنجامدەدات و لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بودجەوە دەکرێت.
بڕگەیەکی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق تایبەت دەبێت بە هەموارکردنەوەی بودجەی سێ ساڵی بۆ ساڵی 2025، كه ههمواری بڕگەی خهرجی و داهات و بڕی تێچوی بهرمیلێك نهوتی بەرھەمھێنراوی ھەرێمی کوردستانیش دهکرێت.
بەڵام چەند بابەت و پرسێکی وەک (یاسای باری کەسێتی، لێبوردنی گشتی، گەڕاندنەوەی ئەو موڵکانەی کە بڕیارەکانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش دەیگرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان، یاسای خزمەتگوزاریی حهشدی شهعبی و خانەنشینی) لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا نین کە زۆرترین مشتومڕی دروستکردووە لە نێوان لایەنەکاندا.
|