لەبەغداوە 48 کاتژمێری دیکە مووچه‌ى مانگى 10 خەرجدەکرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرای دەکات، لە دوو رۆژی داهاتودا مووچە خەرجدەکرێت.
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتی "لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت".
جێی ئاماژەیە، شه‌وى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو په‌رله‌مانتارانى كورد له‌به‌غدا ئاماژەیان بەوەدا، هه‌موو رێكاره ئیدارییه‌كان له وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كۆتاییهاتووه.
راشیانگەیاند، رۆژى یه‌كشه‌ممه یان دووشه‌ممه، بڕى پاره‌ى پێویست به‌گوژمه‌ى جیاواز ده‌خرێته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندیى عێراقه‌وه.
|