سودانی بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی دەركرد
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی راگەیاند و بەپێی زانیارییەکان رۆژی یەکشەممە مووچەی ئەو مانگە خەرجدەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری دارایی ئاگاداركردووەتەوە كە بڕیارەكە جێبەجێ بكات و رۆژی یەكشەممە مووچەی مانگی 10 خەرج بکات.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12 تائێستا هیچ هیوایەك نییە بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەو دوو مانگە و حكومەتی عێراق بۆ خەرجكردنی مووچەی ئەو دوو مانگە داوای رادەستكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم و داوای چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی پەیوەست بەو بابەتە كردووە.
زانیارییەکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، حكومەتی عێراق دوایین ئاگاداری ئاڕاستەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان كردووە كە پێویستە پێش كۆتایی هاتنی ئەمساڵ بابەتی بایۆمەتریی و سەرجەم كێشەكانی تایبەت بە مووچەو بوودجە چارەسەر بكرێت.
|