عێراق %1ی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینان دەبڕێت
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەیەکدا بڕیاریدا، لە 1%ی مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و خانەنشینان دەبڕدرێت و وەکو هاوكاریی دەدرێت بە هاوڵاتییانی غەززە و لوبنان.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی و هەفتانەی خۆی ئەنجام دا. لە كۆبونەوەكەدا چەند بڕیار و رێنماییەك دەركران، یەكێك لە بڕیارەكان بڕینی 1%ی مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و خانەنشینانی دەوڵەت بوو بەمەبەستی پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ هاوڵاتییانی غەززە و لوبنان.
بۆ ئەو مەبەستە نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، بڕیارەكە ئارەزوومەندانەیە و فەرمانبەر خۆی بڕیار لەسەر دان و نەدانی دەدات، بۆ مانگی داهاتووش دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هاوكارییەكان بەچاودێری راستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە رێگەی هەژمارێكی بانكی بەشێوەی یەكسان وەك كۆمەك و هاوكاری پێشكەش بە هاوڵاتییان لە غەززە و لوبنان دەكرێت.
|