سەرجەم هێزە ئەمنییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
کاتژمێر 12ی ئەمشەو قەدەغەی هاتوچۆ لەکاتی سەرژمێریی گشتی دەستپێدەکات، بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە رۆژانی سەرژمێریی گشتییە هەموو هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق لە ئامادەباشیدا دەبن، بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری لە وڵاتدا.
میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند "قەدەغەی هاتووچۆ لەكاتی سەرژمێریی گشتی لە كاتژمێر 12ی شەوی 19ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و لە كاتژمێر 12ی شەوی 22ی مانگ كۆتایی دێت و قەدەغەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە".
میری ئاشکراشیکرد "رۆژی 20 و 21ی مانگ، لە رۆژانی سەرژمێریی گشتییە هەموو هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق لە ئامادەباشیدا دەبن، بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری لە وڵاتدا".
وتیشی "لەو دوو رۆژەدا، جوڵەی هاوڵاتییان، ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەرەكان سنوردار دەكرێن و قەدەغەی تەواویش لەنێوان شار و شارۆچكە و گوندەكان جێبەجێ دەكرێت".
|