عێڕاق

لەنێو حکومەتی عێراق گورزێکی کەمەر شكێن لە سودانی دەدرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای دەکات، سودانی به‌رپرسیارێتی گوێگرتن له‌ كه‌سانی به‌رپرسی دۆسیه‌ی بۆری عه‌قه‌به‌ و پاره‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ كه‌ له‌ وڵات تاڵان كرا.

ئیبراهیم ساكینی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات له‌ پەرلەمانی عێراق  رایگه‌یاند "محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ سه‌ر گۆڕانكاری و ده‌ستكاریكردنی كابینه‌ وه‌زاریه‌كه‌ی، ده‌بێت بچێته‌سه‌ر دۆسیه‌ی به‌تالانبردن و پاره‌ تاڵانكراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت".

ساکینی رونیشیکردەوە "سودانی به‌ یه‌كه‌م به‌رپرسی جێبه‌جێكار له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات به‌رپرسیارێتی ئه‌و گوێگرتن و سیخوڕییه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت كه‌ به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی نوسینگه‌كه‌یدا هاتوون، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ری هه‌یه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆڕه‌ سیخوڕیه‌ی كه‌ له‌ ئۆفیسه‌كه‌یدا ئاشكرا بوو".

"سه‌رۆك وه‌زیران به‌ره‌و پەرەپێدانی بۆرییه‌كی نه‌وت به‌ ئوردن هەنگاو دەنێت كه‌ بۆری عه‌قه‌به‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و ده‌گاته‌ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ش شتێكه‌ كه‌ ناتوانرێت بێ ئاگا بمێنێته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی كه‌ ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌بێ تایبه‌تمه‌ندی له‌ بڕیاردانه‌كه‌دا". ئه‌ندامەکەی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا وای وت
 
2024-11-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.