بانکی رافیدەین لقەکانی لە عێراق زیاد دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
بانکی رافیدەین رایگەیاند، پلانێکیان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی لقەکانیان لە جێبەجێکردنی سیستەمی بانکی گشتگیر زیاد بکەن.
بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشکرایکردووە "بانکەکە بەردەوامە لە فروانكردنی جێبەجێكردنی سیستەمی بانكی گشتگیر لە داهاتوودا و بەهۆیەوە لە چوارچێوەی پلانێکدا لقی زیاتر لەخۆبەگرێت".
ئەوەش هاتووە "ئامانج لێی دابینكردنی ئەزموونێكی بانكی سەردەمیانە كە بەشدارە لە پشتگیریكردنی ئابووری نیشتمانی و دابینكردنی پێداویستییەكانی كۆمەڵگا بە خزمەتگوزارییە بانكییە جیاواز و گشتگیرەكان".
|