دۆخی تەندروستی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا ناجێگیرە
نها نیوز – هەواڵەکان
هونەرمەندی بواری نواندن و سینەما و شانۆی كوردی زاهیر عەبدوڵا، بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە باری تەندروستی ناجێگیرە.
مەعروف عەبدوڵا برای هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا بە میدیاکانی وتووە "هەندێکجار تەندروستی براکەم باشە و هەندێکجاریش خراپە، بەگشتی گوشاری خوێنی بەرزە".
براکەی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا ئاماژە بەوەش دەکات "زاهیر عەبدوڵا لە ئێستادا لەناو ماڵەکەی خۆیدا چارەسەر و دەرمانی کیمیایی وەردەگرێت، بەڵام بەگشتی دۆخی تەندروستی باش نییە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە".
رۆژی 27ی حوزەیرانی 2024، زاهیر عەبدوڵا هونەرمەندی بواری نواندن و سینەما و شانۆی، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی تورکیا کرا و دوای ماوەیەک لە وەرگرتنی چارەسەر گەڕایەوە هەولێر.
شایەنی باسە، ناوبراو لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لە دایکبووە و هونەرمەندێکی دیاری کوردستانە کە لە چەندین دراما و شانۆدا بەشداری كردووە.
|