عێراق لەبەرژەوەندی ئەم توێژە بڕیارێکی گرنگیدا
نها نیوز – هەواڵەکان
دەزگای شەهیدانی عێراق لە بڕیارێکیدا وردەکاری تۆمارکردنی شەهیدانی پێشمەرگە لەسەر دەزگاکەیان ئاشکرا دەکات و دەڵێت "هەر شەهیدێکی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالی هەرێم تۆمار نەکرابێت، لای ئێمە تۆمار دەکرێت".
عەبدولئیلا ناعیلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق بە رۆژنامەی "سەباح"ی وتووە "بەگوێرەی هەمواری نوێی یاسای دەزگاکەیان کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکراوە، هەر شەهیدێکی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالی هەرێم تۆمار نەکرابێت، ئەوا لە دەزگاکەی ئەوان تۆمار دەکرێت".
ناعیلی زیاتری ئاشکراکردووە "چەندین شەهیدی پێشمەرگە لە کەرکوک، دیالە، سەڵاحەدین و پارێزگاکانی دیکە هەیە کە تۆمار نەکراون و مامەڵەکانیان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم راگیراوە، بەڵام ئێستا و رێگەیان پێ دەدرێت مامەڵەکانیان بۆ ئەنجام بدرێت و لە دەزگای شەهیدانی عێراق تۆمار بکرێن".
سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق بۆ رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ وەزارەتی و شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پەیوەندیدا دەبن تا بە زووترین کات هەماهەنگی پێویست بکرێت بۆ راییکردنی مامەڵەی ئەو شەهیدانە و تۆمارکردنیان لە دەزگای شەهیدانی عێراق.
|