ئۆجەلان پەیامێک بۆ خەڵکی کوردستان بڵاودەکاتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێک لە رێگەی برازاکەیەوە بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت "دەتوانم کۆتایی بە پێکدادان و توندوتیژی بهێنم".
عومەر ئۆجەلان برازای عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە دەچنە ئیمڕاڵی و رووبەڕوو دیدار لەگەڵ مامی ئەنجام دەدات، ناوبراو پەیامێکی مامی بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە.
عومەر ئۆجەلان پەیامەکەی مامی بەمجۆرەیە دەنوسێت "لە دیدارەکەدا ئۆجەلان بەگشتی تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکانی کرد و داوای کرد ئەم پەیامە بگەیەنمە رای گشتی کە گۆشەگیری بەردەوامە. ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێت، هێزی تیۆری و پراکتیکیی ئەوەم هەیە ئەم دۆخە لە زەمینەی پێکدادان و توندوتیژییەوە رابکێشم بۆ زەمینەیەکی یاسایی و سیاسی".
عومەر ئۆجەلان نوسیویشیەتی "عەبدوڵا ئۆجەلان تەندروستە و سڵاوی بۆ هەمووان هەیە".
|