لە سلێمانی تەقە لە بنکەیەکی پۆلیس دەکرێت و بریندار هەیە
نها نیوز - هەواڵەکان
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج کەس بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە تەقە لە بنکەی پۆلیسی کوردسات دەکەن و بەهۆیەوە ئەفسەرێک و دوو پۆلیس بریندار دەکەن، بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بنکەیە کە بۆ نها نیوز قسەیکردووە "تەقەکەرەکە و دوو کەسی دیکە دەستگیرکراون".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی سلێمانی بە نها نیوز دەڵێت "هاوڵاتییەک بەهۆی دوژمندارییەوە ویستویەتی هاوڵاتییەک لەناو بنکەی پۆلیسی کوردسات بکوژێت، بەهۆیەوە تەقە لە بنکەی پۆلیسی کوردسات دەکات و برینداری لێدەکەوێتەوە".
سەرچاوەکە ئەوەشی بۆ نها ئاشکراکرد "بەهۆی گولـلەی تەقەکەرەکەوە ئەفسەرێک و دوو پۆلیس برینداربوون".
وتیشی "پێنج کەس چوونەتە بنکەکەوە لە ئەنجامدا تەقەکەرەکە و دوو کەسی دیکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێن، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە".
لایخۆشیەوە سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکردووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بنكەی پۆلیسی كوردستان لە سلێمانی تەقەكراوە و ژماریەك پۆلیس برینداربون.
|