نها نیوز - هەواڵەکان
بەگوێرەی زانیاریەکانی نها نیوز، لەم هەڵبژاردنەدا پارتی بە سەدان هەزار دۆلار لە قوتی خەڵکی تەرخان دەکات بۆ کڕینی دەنگی قەزایەکی هەولێر، کە بۆ هەر دەنگدەرێک 100 دۆلاری بەخشیوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی نها، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی لە باکوری کوردستان، قەزای شەمزینان، گەڤەر و گوندەکانی دەوروپشتی، کەلە سنوری قەزای مێرگەسور دەنگیان بە پارتی داوە، دەگاتە حەوت هەزار دەنگدەر.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە لەو سنورە چەندین بنکەی دەنگدان کراونەتەوە و بەزۆری خەڵکی لە بنکەکانی چامە، پیران و شێروان مەزن دەنگیان بە پارتی داوە.
لەبارەی بڕی پارەکەشەوە نها نیوز زانیویەتی، وەکو پاداشت بۆهەر دەنگدەرێک بڕی 100 دۆلار بەخشراوە واتا 700 هەزار دۆلار دەکات. ئەو کەسانەشی سودمەنی سەرەکی بوون هەردوو عەشیرەتی گەردی و بەڕۆژین کە لەو دەڤەرە دەژین.
پەیوەست بە چۆنیەتی دابەشکردنی پارەکەشەوە نها ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ بەرواری 23ی تشرینی یەکەمی 2024 لیژنەیەکی سەربە پارتی لە گوندی زێتێ لەکاتی گەڕانەوەی ئەو دەنگدەرانە بۆ باکوری کوردستان، پارەکەیان وەرگرتووە. کە بڕەکەی حەوت دەفتەر دۆلارە بووە و لە قوتی خەڵکی تەرخانکراوە بۆ ساختەکردن. هەر لەوبارەیەوە خەڵکی دەڤەری قەزای مێرگەسور ناڕازی بوونی خۆیان دەربڕیوە لەو کارە "قێزەوەنەی" پارتی.
شایەنی باسە، ئەو کارە لەکاتی هەڵبژاردنەکانی تورکیاش پێچەوانە دەبێتەوە، واتە کاتێک هەڵبژاردن لە تورکیا دەکرێت پارتیەکان لە میرگەسور و بارزان دەچن و دەنگ بۆ حزبەکەی رەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەدەن.