عێڕاق

سودانی لە بەرژەوەندی عێراق کۆتایی بە ئاڵۆزییەکان دەهێنێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سودانی هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی ئیسرائیل و حەماس چڕکردووەتەوە و داواشی لە ئەمریکا و روسیا و چین کردووە ئاڵۆزییەکان رابگیرێت.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی "سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای گواستنەوەی شەڕەكان لە غەززەوە بۆ لوبنان، لە هەوڵی ئەوەدایە لەڕێگەی دیپلۆماسیەوە کار بۆ کۆتاییهاتنی ئاڵۆزییەکان بکات، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا و روسیا و چین لە بەغدا کۆبووەتەوە و پێی راگەیاندوون کە دەبێت رۆڵیان هەبێت لە هێورکردنەوەی دۆخەکە".

عەوادی رونیشیکردەوە "بنیامین ناتەنیاهۆ و قەوارەکەی توشی هێستریا بوون، هەربۆیە پێویستە نەتەوە یەکگرتوەکان لەڕێگەی بڕیارنامەیەکەوە پابەندیان بکات بە وەستاندنی دەستدرێژییەکان.

پەیوەست بە کۆچی ئاوارەکانی لوبنان بۆ عێراق، وتەبێژەکەی حکومەتی عێراق دەڵێت "تائێستا زیاتر لە هەشت هەزار لوبنانی هاتوونەتە عێراق و پێشبینیش دەکەن لە چەند رۆژی داهاتو ژمارەیان بگاتە 10 هەزار".
 
2024-10-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.