عێڕاق

راوێژکاری دارایی سودانی لەسەر پرسە کێشە لەسەرەکە هەواڵی خۆشی راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

راوێژكاری دارایی محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی لە پرۆسەی ئامادەكردنی خشتەی بودجەی گشتی ساڵی 2025دایە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت "لە ماددەی 77/دووەم لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە 13ی ساڵی 2023 كە ئامادەكردنی بودجەی سێ ساڵە رێكدەخات، تێیدا هاتووە كە حكومەت خشتەی بودجەی ساڵانی 2024 و 2025 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات بۆ پەسەندكردنی پێش كۆتایی ساڵی دارایی پێشوو".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد "وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە؛ لە پرۆسەی ئامادەكردنی خشتەی بودجەی گشتیدایە بۆ ساڵی 2025، بەگوێرەی ئەو میكانیزمە دەستوریانەی لە یاسای بودجەی سێ ساڵی سەرەوە پەسەندكراون".

بەوتەی راوێژکارە داراییەکی سودانی "بەپشتبەستن بەپێوەرەكانی جێبەجێكردنی بودجە لەماوەی دوو ساڵی یەكەمدا كەلە یاسای ژمارە 13 كەلە سەرەوە باسمان كرد، دەسەڵاتی دارایی خاوەنی توانا كارگێڕییە داراییە پێویستەكانە بۆ پێشكەشكردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 بۆ ئەوەی بتوانن رێڕەوی یاسادانانی خۆیان بگرنەبەر بە گفتوگۆكردن و پەسەندكردنیان لە ئەنجومەنی وەزیران و رەوانەكردنیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران پێش كۆتایی ئەمساڵ".

مەزهەر محەمەد وتیشی "خشتەی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2025 لە نەگۆڕەكانی یاسای بودجەی فیدراڵی ژمارە 13ی ساڵی 2024 سەرچاوە دەگرێت، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابووری نێودەوڵەتی و ناوچەیی و گۆڕانكارییەكانیان، دڵنیابوون لەوەی كە بڕگەكانی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 دەگونجێن لەچوارچێوەی دەقە یاساییە بەردەستەكاندا، جگە لە پشتبەستن بە ئەدای پێوەرەكانی خشتەی بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024".

'پڕۆژە گەورەكانی ئاوەدانكردنەوە بەردەوام دەبن لە پێشكەوتن بەپێی دیدگای بەرنامەی حكومەت بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی رێژەی گەشەكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی بەگشتی و بەرهەمی گشتی ناوخۆیی (نا نەوتی) بەتایبەتی". راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی وای وت
 
2024-10-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.