عێراق لەسەر هاتنی جەنگ بۆ بەغدا ئیسرائیلی بێ منەتکرد
نها نیوز - هەواڵەکان
چەکدارانی کەتائیب سەید شوهەدا رایدهگهیهنێت، پەڕینەوەی شەڕ بۆ عێراق نیگەرانمان ناکات و دەبێت ئێمه له عێراق دەستپێشخەربین بۆ ئهو شهڕه.
شێخ کازم فەرتوسی، وتەبێژی کەتائیبی سەید شوهەدا پهیامێكى توند بڵاوكردهوه و تیایدا وتی "ئێمە لەبەردەم شەڕێکین، کە شەڕێکی مێژووییە، بەشەڕی شکۆو شەرەف دادەنرێت لە شەڕەکانی شانازیی و قارەمانییەتی، باجەکەی هەرچی بێت لە عێراق ئەمە جێگەی دڵتەنگی نییە، ناکرێت لەسەر بنەمای حیساباتی سیاسی و دیپلۆماسی بێت، چونکە ئەو رۆحانەی گوڵیانگرت ئەوکەسانەن کە کوژران".
فەرتوسی ئاماژە بەوەش دەکات "یەکەمین قیبلەی موسڵمانانو لوبنان ئەمڕۆ لەژێر هێرشی وەحشیدایە، ژنان و منداڵان باڵاخانە و هەموو شتێک لەمانە لە وڵاتان لەژێر پلانی ئیسرائیلن، پێویستە لەسەر عێراق دەستپێشخەری بکات و پێش رووداوەکە بکەوێت پێش ئەوەی توشی شەڕێک بێت و ئامادەی نەبێت".
لەلایەکی دیکەشەوە مقاوەمەی ئیسلامی، مانەوەی بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا و جەنگی فەڵەستین و ئیسرائیل بەهۆکاری بەردەوامبوونی هێرشەکانی خۆیان دادەنێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵێک بەسەر دەستپێکردنی جەنگی غەززە لەنێوان ئیسرائیل و حەماسی فەڵەستین تێدەپەڕێت، لەبری هێوربونەوە و وەستانی شەڕەکە، جەنگەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وردە وردە لە فراوانبووندایە، بەجۆرێک پریشکەکانی گەیشتوونەتە یەمەن، سوریا و ئێرانیش.
|