عێڕاق

چاودێرییەکانی عێراق بۆ جەنگ چڕترکرایەوە و بەرگری ئاسمانی خرایە حاڵەتی ئامادەباشی

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ ئاسایشی ئاسمانی عێراق گیراوەتەبەر و گرنگی بە توانای بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتەش زیاتر کراوە.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وت "حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، گرنگییەكی زۆری بەپەرەپێدانی تواناكانی بەرگری ئاسمانی داوە كە چەند مانگێك لەمەوبەر گرێبەستێك لەگەڵ كۆریای باشوور واژۆكرا بۆ خاوەندارێتی سیستەمێكی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوو، و ئەمەش پێویستی بە كات هەیە بۆ تەواوكردنی دروستكردنی ئەم سیستەمە".

لیوا یەحیا ئاشکراشیکرد "عێراق توانای چاودێریكردنی ئاسمانی هەیە و بەدواداچوون بۆ فڕۆكەكانی چوونە ژوورەوە و دەرچوون بكات، بەو پێیەی هێزە عێراقییەكان هەموو رێكارێكی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ناوچەكانی ئاسمانی عێراق بەتەواوی پارێزراو نییە، بەڵكو هەمووی رێوشوێنی پێوویستی بۆ دەستەبەركردنی گیراوەتەبەر".

لە وتەکانیشیدا وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق تیشکدەخاتە سەر ئەوەی کە فڕۆكە پێشكەوتووەكانی ئێكس 16 و كەی 50ی كۆریای باشوور و فڕۆكەكانی گواستنەوەی ئاسمانی و سیخوڕی، هێزێكی ئاسمانی ئەو وڵاتەیە پێكدەهێنن كە بەشدارن لە پاراستنی ناوەند و بەرگریكردن لە سەروەرییەكەی.

سەبارەت بە پاراستنی سنورەكانیش ئەو رایگەیاند "سەرجەم سنورەكانی عێراق بەباشی پارێزراون بەتایبەتی ئەو سنورەی ئێمە بە سوریا گرێدەدات، بەو پێیەی ئەم سنورانە بەبوونی سنورەكانی عێراق بە قورسی بەهێزكراون، جگە لە كامیرای گەرمی و ئامێری گوێگرتن"، ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە سەركردایەتی سەربازی گرنگییەكی زۆربە پاراستنی سنوری عێراق دەدات.

وتیشی "كەرتەكانی سوپای عێراق لە پشت سنوورەوەن، جگە لە جێگیركردنی پێنج هێڵی هێزی سنووری، هەروەها ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی و چالاكانە لەو ناوچانە ئەنجام دەدەن كە لەلایەن هەواڵگرییەوە دەستنیشان دەكرێن، لەڕێگەی بۆسە و بەدواداچوونی وردەوە".
 
2024-10-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.