عێڕاق

نوری مالیکی دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و داوا لە سوپای عێراق دەکات دژی ئیسرائیل بوەستنەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

لەلایەکەوە محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمان بەهێزە ئەمنییەکان دەکات لەسەرانسەری وڵات بکەونە ئامادەباشییەوە، لەلایەکی دیکەشەوە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا داوا دەکات رووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل تەنھا ئەركی حزبوڵڵا نییە و پێویستە ھێزە عێراقییەكانیش بەشداری بن.

نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وتویەتی "شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل تەنیا ئەرکی حزبوڵڵا نییە، بەڵكو ئەركی گەل و نەتەوەیە، بۆیە عێراقییەكان لەبەردەم شەڕێكی كراوە و گەورەدان"، ناوبراو جەختیش دەكاتەوە کە دەچنە نێو قودسەوە و لەوێ نوێژ دەکەن، چونكە بەڵێنی ئایینەكەیانە و دەبێت جێبەجێی بكەن".

شەوی رابردوو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی کرد، هێزە ئەمنییەکان لەسەرانسەری وڵات بکەونە ئامادەباشییەوە و ئاستی هۆشیاری ئەمنی بەرز بکەنەوە. هەروەها فەرمانیشیکرد، هێزە ئەمنییەکان ئامادە بن بۆ بەرگریی لە سەقامگیریی و ئاسایشی عێراق.
 
2024-10-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.